ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ریۆ فێردینارد بەرگریی لە جۆزێ مۆرینیۆ دەکات

"مۆرینیۆ پەشیمان دەبێتەوە"

Yariga App

یاریگا –

ریۆ فێردینارد، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد دوای کاردانەوەکەی مۆرینیۆ سەبارەت بە رووداوەکەی نێوان ڤینیسیۆس و پرێستیانی، دێتە دەنگ و بەرگریی لە راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەکات.

مۆرینیۆ لەدوای یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و بێنفیکا پەنجەی تۆمەتی بۆ ڤینیسیۆس درێژکرد و گوتی کە شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی بووەتە هۆکاری تووڕەکردنی یاریزانان و هاندەرانی بێنفیکا.

فێردینارد کە پێشتر بەرگریی لە ڤینیسیۆس کرد و رایگەیاند نابێت لەبەر ئاهەنگگێڕان سووکایەتی و رەگەزپەرستی بەرامبەر هیچ یاریزانێک بکرێت. ئەم جارە لە پۆدکاستەکەی خۆی بەرگریی لە مۆرینیۆ کرد و گوتی ناوبراو راهێنەرایەتی چەندین یاریزانی ڕەشپێستی کردووە و رەگەزپەرست نییە.

رەنگە مۆرینیۆ لە قسەکانی پەشیمان بووبێتەوە، ئەو ئەوەندە راهێنەرایەتی یاریزانی رەشپێستی کردووە، یاریزانەکان وەکوو باوک سەیری دەکەن.

رۆژی چوارشەممە، بێنفیکا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چاممپیۆنزلیگ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێتە میوانی ریال مەدرید، بەهۆی ئەوەی لە یاریی پێشوو کارتی سووری وەرگرت، مۆرینیۆ ناتوانێت لەو یارییە بەشداریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button