ئیسپانیاگرنگترین

سامی خدێرا: ڤینیسیۆس هاوشێوەی کریستیانۆ و مێسییە

"کریستیانۆ کەسێکی لووتبەرز بوو"

Yariga App

یاریگا –

سامی خدێرا، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید بۆچوونی خۆی سەبارەت بە تۆپی پێی ئێستای ئەوروپا و  یانە کۆنەکەی دەخاتەڕوو.

خدێرا، لە ساڵی 2021 وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ راگەیاند و ئێستا وەکوو شیکەرەوەی یارییەکانی بۆندسلیگا لە کەناڵی DAZN کاردەکات. ناوەڕاستکارەکەی پێشووی مێرەنگی و مانشافت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس، وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری تایبەت دەداتەوە.

شێوازی نوێی چامپیۆنزلیگت بەلاوە چۆنە؟

چێژبەخشە، تاوەکوو دوایین رۆژ نەمانزانی کێ لە هەشت یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی دەبێت، نەمانزانی کێ دەچێتە قۆناخی پلەی ئۆف و کێ دەکرێتە دەرەوە، ئەوەش خولەکە چێژبەخش دەکات. شێوازەکەی پێشوو کۆن ببوو.

هەندێک پێیان وایە سەردەمی چامی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید زوو کۆتایی هات، بۆچوونی تۆ چییە؟

زۆر دڵگران بووم کە کاتی زیاتری پێ نەدرا، ئاڵۆنسۆ لای من هێشتا یەکێکە لە باشترین راهێنەرەکان. هەندێک جار ژووری جلگۆڕین پڕە لە کەسایەتی کە هێشتا بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان و شێوازی راهێنەرایەتیت ئامادەنین. بەم زووانە راهێنەرایەتی یانەکەی گەورەی ئەوروپا دەگرێتە دەست و دووبارە سەرکەوتوو دەبێت.

بۆچوونت لەسەر ئالڤارۆ ئاربێلوا؟

قسەیەکی مۆرینیۆم سەبارەت بە ئاربێلوا بیرهاتەوە کە گوتی رەنگە ئەو باشترین یاریزان نەبووبێت کە راهێنەرایەتیم کردووە، بەڵام یەکێکە لەو یاریزانانەی هەوڵی زۆر دەدات و خاوەن ئەقڵییەتێکی گەورەیە. ئەو [ئاربێلوا] کەسێکی راشکاوە و حەزی بە رکابەرییە، زۆر جار کەسێکی بێزارکەرە بەڵام هەمیشە راستگۆیە، پێویستە ئەو کەسایەتییە بگوازرێتەوە بۆ یاریزانی وەکوو ڤینیسیۆس جونیۆر.

سامی خدێرا

بۆچوونت لەسەر رووداوەکەی نێوان پرێستیانی و ڤینیسیۆس؟

راستییەکە ئەوەیە کەس نازانێت لەنێوان پرێستیانی و ڤینیسیۆس چی روویداوە، هەموومان لەسەر ئەوە هاوڕاین کە رەگەزپەرستی لە هیچ شوێنێک جێگای نابێتەوە، ئەگەر لەدوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت قسەیەکی رەگەزپەرستی کردووە پێویستە سزایەکی توند بدرێت.

بۆچوونت لەسەر ئەوەی دەگوترێت ڤینیسیۆس بە ئاهەنگگێڕانەکانی هاندەران تووڕە دەکات؟

شتێکی نوێ نییە، پێویستە ڤینیسیۆس تێبگات سەرمەشقی ملیۆنان منداڵە، هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی. کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە سەرەتا کەسێکی لووتبەرز بوو، بەڵام دواتر لە کاریگەری و رۆڵی سەرکردایەتی خۆی تێگەیشت. بەڵام هیچ نابێتە پاس بۆ سووکایەتی رەگەزی و بەداخەوە کە چەندین جار دووبارە دەبێتەوە.

بۆچوونت لەسەر بارسێلۆنا؟

زۆر گوتراوە بەرگریکارەکان نازناوت بۆ دەبەنەوە، لە بارسێلۆنا تەنیا هێرشبەرەکان ئەو کارە دەکەن، هانزی فلیک شێوازێکی بوێرانە پەیڕەو دەکات کە زۆر دەجار ئەنجامی باشی لێوە بەرهەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button