
یاریگا –
مایكڵ كاریک، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئێڤەرتن دەكات.
شەوی رابردوو ئێڤەرتن لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27 پرێمەرلیگ.
“I’m really proud of the boys.” 💬
Michael reacts to our away win against Everton ⤵️
— Manchester United (@ManUtd) February 23, 2026
لە لێدوانی دوای یارییەكە راهێنەرەكەی شەیتانە سوورەكان گوتی:
پێویست بوو کارێکی زۆر بکەین، دەستخۆشی بۆ ئێڤەرتۆن، یارییەکەیان قورسکرد و وایان لێکردین لە ناوچەی سزای خۆماندا بەرگری بکەین. ئەو رۆحییەتەی كە گۆڵەكەمان پێ پاراست نایاب بوو، كلین شیت کارێکی زۆر باشە، دەتوانین باشتر یاریی بکەین، بەڵام لە هەمان کاتدا باشە کە لە دەرەوەی یاریگای خۆت بیت و سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.
شێشكۆ بە شێوازێکی نایاب گۆڵی كرد، لێدانەكەی یەکلاییکەرەوە بوو. شێوازی گۆڵكردنەكەی بەو متمانە بە خۆبوونەوە نایابە و بە دڵمە، ماتیۆس کونیا و برایان ئێمبوێمۆ لە درووستكردنی گۆڵەكەدا بە شێوەیەکی نایاب یارییان کرد. ئەو یاریزانانەمان هەیە کە توانای یارییکردنیان لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا هەیە. زۆر دڵخۆشم بۆ شێشكۆ چونکە جارێکیتر هاتە ناوەوە و جیاوازی دروستکرد.
سێنی لامێنس چەندین گەڕاندنەوەی نایابی هەبوو، لە كەشە قورسەكاندا بە هێمنی دەركەوت و چەندین لێدانی سووچی گەڕاندەوە.
زۆر دڵخۆشم بە ئەنجامەکە، یاریزانەکان هەوڵێکی زۆریاندا، لە رووی ئەنجامەکانەوە کارەکان بە باشی دەڕۆن، بەڵام هێشتا زۆر شت هەیە کە دەتوانین پێشکەشی بکەین.
مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.



