
یاریگا –
تۆنی کرووس، ئەفسانەی ئەڵمانی وەڵامی کارلۆ ئانچێلۆتی دەداتەوە و تاوەکوو ئێستا پێی وایە کارلۆ لە بڕیارێکی هەڵە بووە.
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید و ئێستای هەڵبژاردەی بەڕازیل لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڤاڵدانۆ، پرسیاری لێدەکرێت کە ئایا لە ریال مەدرید رووبەڕووی دۆخێکی هاوشێوەی ئەوەی ئاڵۆنسۆ و ڤینیسیۆس بوویتەوە یاخود نا، کارلۆ لە وەڵامدا دەڵێت بەڵێ، لەگەڵ کرووس تووشی دۆخێکی هاوشێوە بووم.
لە یارییەک گۆڕانکاریم بە تۆنی کرووس کرد ئەویش تووڕە بوو، رۆژی دواتر قسەم لەگەڵی نەکرد، بەڵام دواتر لە رێڕەوی چوونە یاریگا بەیەک گەیشتین و پێم گوت پێویست دەکات قسە بکەین؟ ئەویش گوتی نەخێر بابەتەکە کۆتایی هاتووە.
هاوکات تۆنی کرووس لە پلاتفۆڕمی ئێکس بە پێکەنینەوە وەڵامی ئانچێلۆتی داوەتەوە و هێشتا پێی وایە کارلۆ هەڵە بووە.
باشترینیت، بەڵام هێشتا پێم وایە ئەو گۆڕانکارییە هەڵە بوو.
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید لە کلاسیکۆ لە کۆتا خولەکەکان گۆڕانکاری بە ڤینیسیۆس کرد، ڤینی لەو گۆڕانکارییە تووڕە بوو، ئەوەش بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانیان و سەرەتایەک بوو بۆ لەقبوونی شوێنی ئاڵۆنسۆ لە یانەکە.
El mejor!!! Pero el cambio aun así fue un error 😂 https://t.co/C5m8DXoCdL
— Toni Kroos (@ToniKroos) February 23, 2026



