ئیسپانیاگرنگترین

دەیانەوێت زیانم پێبگەیەنن؛ لاپۆرتا تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا وەڵامی ئەو سکاڵایە دەداتەوە کە لەلایەن ئەندامێکی بارسێلۆنا لەسەری تۆمار کراوە.

ئەندامێکی بارسێلۆنا لە دادگای باڵای نەتەوەیی سکاڵا لەسەر خوان لاپۆرتا تۆمار دەکات و ئەویش لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ رادیۆی کاتالوونیا کە پێگەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە بە سپیکردنەوەی پارە و وەرگرتنی دەستبایی نابەجێ تۆمەتباری دەکەن. لاپۆرتا دەڵێت: “بەدڵنیاییەوە هەمووشتەکان ساختەن، ئەمە ستراتیژییەتێکی یاسایی و میدیاییە بۆ زیان گەیاند بە بەرژەوەندییەکانم و ئەوەی لەڕووی سیاسییەوە نوێنەرایەتی دەکەم.”

بەگوێرەی راپۆرتەکان سکاڵاکە بانگەشەی بوونی تۆڕێک کۆمپانیا لە ئیسپانیا، قوبرس، دوبەی، کرواتیا و ئیستۆنیا دەکات، کە گوایە دەسبایی نابەجێ دراوە بە دەستەکەی لاپۆرتا کە چەند چالاکییەکان ئەنجامداوە، لەنێوانیان نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ نایک و نۆژەنکردنەوەی سپۆتیفای کامپ نوو.

دادگای نەتەوەیی کەیسەکە رادەستی دادوەر دەکات، کە دەبێتە بڕیاردەر لەسەر قبووڵکردنی سکاڵاکە و دەستکردن بە لێکۆڵینەوە یاخود نا.

خوان لاپۆرتا دەڵێت:

ئەمە پێشتر روویداوە، شتێکی ماندووکەرە، کاتی دەوێت و درێژە دەکێشێت مەگەر دادگا سکاڵاکە رەت بکاتەوە. دەزانم ئەمە چۆنە، ئەمە ستراتیژییەتێکی یاسایی و میدیاییە بۆ زیان گەیاندن بە من، هەمووشتەکان ساختەن. ئەوان شتەکان تێکەڵ بەیەک دەکەن و چیرۆکێک دروست دەکەن کە راست نییە.

لاپۆرتا لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی ستراتیژی یانەکەوە دەستگەیشتن بە زانیارییەکان سنووردارە، گوتیشی هێشتا نە دەزانێت کێ سکاڵاکەی تۆمارکردووە و نە بەتەواویش وردەکارییەکان دەزانێت.

لاپۆرتا رەتیکردەوە هیچ پارایەکی بۆ دوبەی یان قوبرس ناردبێت و ئاگاداریدا کە رەنگە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو بوختانانە بگرێتە بەر کە مەبەست لێیان زیان گەیاندنە بە بارسێلۆنا و بەربژێربوونی بۆ سەرۆکایەتی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button