
یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول ئەم وەرزە تووشی قەیرانی گۆڵکردن بووە.
سەڵاح، لەوەتای ساڵی 2017 کە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کردووە، بۆ یەکەم جار لە کاروانی وەرزشییدا 9 یاریی یەک بەدوای یەک ناتوانێت گۆڵ بکات.
Mo Salah has failed to score in nine consecutive Premier League matches for the first time in his career 😳 pic.twitter.com/nubo5w3Mtd
— Football on TNT Sports (@footballontnt) February 22, 2026
سەڵاح ئەم وەرزە بە قەیرانێکی قووڵ تێدەپەڕێت، لە پێشووتر چەندین جار لەگەڵ رێدز تووشی ئاستەنگی هاتووە، بەڵام هەرگیز وەکوو ئەم وەرزە نەیناڵاندووە. ناوبانگی ئەستێرە میسڕییەکە لە پرێمەرلیگ لەسەر بنەمای گۆڵە زۆرەکانی بنیاتراوە، لە یەکەم وەرزییەوە لە ئانفێڵد، کاریگەرترین و سەرەکیترین هێرشبەری یانەکە بووە، چەندین وەرز توانیویەتی سەروو 20 گۆڵ بکات و چەندین پێڵاوی ئاڵتوونی بردووەتەوە.
سەڵاح لەم وەرزە لە کۆی 28 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 7 گۆڵی کردووە، 8 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.
بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری یانەکە لە سەرەتای وەرز، گومانەکانی رۆیشتنی سەڵاح لە لیڤەرپوول روو لە زیادبوونن و بەگوێرەی دوایین پێشهاتەکان، هێرشبەرەکە دوایین وەرزی خۆی لە قەڵای ئانفێڵد بەڕێدەکات و پەیوەندی بە خولی سعوودییەوە دەکات.



