
یاریگا –
جارێکی دیکە ئارسیناڵ دێربیی باکووری لەندەنی لە تۆتنهام بردەوە و ریکۆردی مێژوویی تۆمار کرد.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 27، ئارسیناڵ بووە میوانی تۆتنهام و 4-1 یارییەکەی لە خاوەن ماڵ بردەوە. بۆ کوڕانی میکێل ئارتێتا، بردنەوەی ئەو یارییە تەنیا بەدەستهێنانی 3 خاڵ قایمکردنی پێشەنگی ریزبەندی نەبوو، بەڵکوو تۆمارکردنی ریکۆردێکی لەمێژینەوەی یەکسان کردەوە.
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1989ـەوە ئارسیناڵ 5 یاری یەک بەدوای یەک لە تۆتنهام بباتەوە.
Arsenal have won five consecutive Premier League games against Tottenham for the first time since 1989 🤯 pic.twitter.com/B4kXFATWRm
— Football on TNT Sports (@footballontnt) February 22, 2026
دێربیی باکووری لەندەن مێژووییەکی دێرینی هەیە، هەمیشە رکابەرییەکی سەرسەخت و کێبڕکێی توندی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەم دواییە ئارسیناڵ دەستی بەسەر دێربییەکە داگرتووە و بە تەواوەتی باڵادەستی خۆی بەسەر تۆتنهامی رکابەری لەمێژینەی سەلماندووە.
گەنەرز و سپێرس تاوەکوو ئێستا لە 213 یارییدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، لە 91 یاریی ئارسیناڵ سەرکەوتنی نووسیوەتەوە، لە بەرامبەردا تۆتنهام 67 بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە 55 رووبەڕووبوونەوەشدا یەکسان بوون.
بەم سەرکەوتنە ئارسیناڵ بە 61 خاڵ خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی جێگیرکرد و تۆتنهامیش بە 29 خاڵ لە پلەی 16ـی ریزبەندییە، تەنیا چوار خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە.



