کۆبوونەوەیەکی بەپەلە؛ پرێستیانی داوای لێبووردن دەکات
"بوومەتە هۆی کێشە"

یاریگا –
جوانیلکا پرێستیانی، یاریزانی بێنفیکا بەهۆی رووداوەکەی بەرامبەر ڤینیسۆس جونیۆر داوای لێبووردن دەکات.
پێگەی ریکۆرد ـی پۆرتوگالی بڵاویکردووە، پرێستیانی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لە سەرجەم یاریزانانی یانەکەی کردووە و ویستوویەتی داوای لێبووردن لە هاوڕێکانی بکات بەهۆی ئەوەی بووەتە هۆی کێشە و سەرقاڵییەکی فراوانی میدیایی لە دەوری یانەکەی دروستکردووە.
🦅 Plantel do Benfica ouviu jovem, no olho do furacão desde o jogo com o Real Madrid
👉 Sabe tudo aqui: https://t.co/rFV2KsysIX pic.twitter.com/qdPa8pfVUi
— Record (@Record_Portugal) February 22, 2026
یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بەهۆی راگیرانەوە لە یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر AVS بەشداریی نەکرد و بەر لە یارییەکە لای هاوڕێکانی دانی بەوە داناوە کە بەهۆی ئەو رووداوەوە بووەتە هۆی نیگەرانی و ناڕەحەتکردنی چواردەورەکەی.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پرێستیانی لە کۆبوونەوەکەدا رەتیکردووەتەوە هیچ جۆرە قسەیەکی رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس کردبێت و دووپاتیکردووەتەوە زۆر بەو بابەتە دڵگران بووە، بەڵام لەپێناو یارمەتیدانی تیپەکەی ئامادەیە گەشتی مەدرید بکات و دەیەوێت لە بێرنابیۆ یاریی بکات.



