ئینگلتەراگرنگترین

ئامارێک دەیسەلمێنێت راول خیمینێز باشترینی مێژووی پرێمەرلیگە

Yariga App

یاریگا –

ئامارێک دەیسەلمێنێت راول خیمینێز هاوشێوەی نەبووە لە مێژووی پرێمەرلیگدا.

خیمینێز ماوەی 15 ساڵە وەک پیشەگەر لە بواری تۆپی پێ دەرکەوتووە، بەڵام بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2018 بوو پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە کرد کاتێ لە بێنفیکاوە بەخواستن نێردرایە ریزەکانی وۆڵڤز. دواتر لە ساڵی 2023 گواسترایەوە بۆ ریزەکانی فوڵهام.

ئەمشەو هێرشبەرە مەکسیکیەکە سەرکردایەتی یانەکەی کرد لە بردنەوەکەیاندا 1-3 لە یانەی سەندەرلاند لە گەڕی 27ی پرێمەرلیگ.

خیمینێز توانی دوو گۆڵ لە رێگەی لێدانی سزا تۆماربکات و ریکۆردێکی مێژوویی بۆ خۆی بنووسێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، خیمینێز بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزی رێژەی 100%ی ئەو لێدانە سزایانە گۆڵ بکات کە جێبەجێی کردوون.

ریکۆردەکە پێشتر بە ناوی یایا تۆری ئەفسانەی کۆتدی ڤواری و یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی بوو کە ئەوەیان لە 11 لێدانی سزا توانیبوو ئەو کارە ئەنجام بدات و هیچ لێدانێکی لەدەستنەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button