ئیسپانیاگرنگترین

کانسێلۆ: هانزی فلیک بەردەوام داواکاریی هەیە

Yariga App

یاریگا –

جواو کانسێلۆ باس لە ئاسوودەیی خۆی دەکات دوای ئەو ئاستەی ئەمشەو لەگەڵ بارسێلۆنا پێشکەشی کرد کاتێک 3-0 لە لیڤانتێیان بردەوە و گەڕانەوە بۆ پێشەنگی ریزبەندیی خولی ئیسپانیا.

ئەستێرە پۆرتوگالیەکە دوای وەرز و نیوێک لەیەکەم وادەی لەگەڵ بارسێلۆنا، جارێکیتر لە مانگی یەنایەری ئەم ساڵ بەخواستن گەڕایەوە بۆ ریزی کاتالوونیەکان، ئەوەش دوای ناکۆکی لەگەڵ سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری هیلال.

لە یارییەکەی ئەمشەودا کانسێلۆ ئەسێستی گۆڵی دووەمی یانەکەی کرد بە پاسێکی نایاب بۆ فرانکی دی یۆنگ.

دوای بردنەوەکە جواو باسی لەو ئاستەنگیانە کرد لە رووی جیاوازیی توانای جەستەیی لە یەکەم ساتی پەیوەندیکردنی بە بلاوگرانا لەچاو یاریزانەکانی دیکەی تیمەیە هانزی فلیک. هاوکات ئاماژی بەو خواستە زۆرەکەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە کرد و وتی

لە باشترین شێوەی خۆمدا نەبووم کاتێ لە هیلالەوە پەیوەندیم بە بارسێلۆناوە کرد. لە هەمان ئاستی جەستییدا نەبووم لەچاو هاوتیمەکانی دیکەم. ئێستا وا دەگەڕێمەوە بۆ ئاستی خۆم، ئەوەش هەنگاو بە هەنگاو. فلیک داواکاریی زۆری لێم هەیە، یانەکەش هەرخۆی وایە… ئەوەم بەدڵە.

بەو بردنەوەیە کە لە هەفتەی 25ی لالیگادا بوو، ئێستا بارسا بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ پێشەنگی ریزبەندییەکەیە بە جیاوازیی خاڵێک لەگەڵ ریال مەدریدی رکابەری هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button