ئیسپانیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ ئالڤارۆ ئاربێلوا لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید دووردەخرێتەوە؟

دوایین مۆڵەت بۆ ئاربێلوا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە دۆخێکی ناهەموار تێدەپەڕێت و فشارەکانی سەر ئالڤارۆ ئاربێلوا گەیشتوونەتە لووتکە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە ئەگەری دەرکردنی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، ئاربێلوا لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووردەخرێتەوە.

رۆژنامە کاتالوونییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید هیوادار بوو ئاربێلوا رکابەرییەکی توند لە چامپیۆنزلیگ بکات و بتوانێت نازناوی لالیگا بباتتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا بارودۆخی مێرەنگی لەژێر سەپەرشتی ئاربێلوا بە دڵی پێرێز نییە، یانەکە لە جامی شای ئیسپانیا دووخراوەتەوە و بە بردنەوەی بارسێلۆنای رکابەری لە یاریی داهاتوو پێشەنگی لالیگاش لەدەستدەدات، تەنیا چامپیۆنزلیگ ماوەتەوە و گومانەکان لەسەر سەرکەوتنی یانەکە بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە زیاتر بوون.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یاریزانانی یانەکە پێیان وایە ئاربێلوا هیچ پڕۆژەیەکی نییە، ئاستبەرزی ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئێمباپێ و تیبو کۆرتوا خراپی و کەمکووڕییەکانی یانەکەی شاردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button