ئینگلتەراگرنگترین

مێسی سوپرایزێک بۆ رۆناڵدۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی بە هاوڕێیەکی پێشووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ سوپرازێک بۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەکات.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، کاسێمیرۆ، ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد، رایگەیاند لە کۆتایی وەرز ریزی شەیتانە سوورەکان بەجێدەهێڵێت و ناوی یانەکەی داهاتووی ئاشکرا نەکرد.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی چەندین یانە لە خولە جیاوازەکان ئارەزووی گواستنەوەی ناوەڕاستکارە بەرازیلییەکە دەکەن، لەنێویاندا نەسڕی سعووی چەند هەفتەیەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام ئێستا ئینتەر مەیامی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی هاتووە نێو کێبڕکێیەکەوە و هەوڵی رفاندنی یاریزانەکە لە چنگی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات.

بژاردەی سعوودیە و یەکگرتنەوە لەگەڵ رۆناڵدۆ

یەکێک لەو خولانەی لە چەند هەفتەی رابردوو وەکوو وێستگەی داهاتووی یاریکردنی کاسێمیرۆ باسی لێوە دەکرا خولی رۆشنی سعوودیە بوو، بەتایبەت یانەی نەسڕ. بەگوێرەی سەرچاوە ئیسپانییەکە، کریستیانۆ ئارەزووی دووبارە یاریکردن لەگەڵ کاسێمیرۆ دەکات، دەیەوێت بە هێنانی ناوبراو ریزەکانی یانەکەی بەهێزتر بکات تاوەکوو ئەم وەرزە نازناوی خولەکە ببەنەوە.

کاسێمیرۆ و رۆناڵدۆ

ئینتەر مەیامی دەچێتە نێو کێبڕکێییەکە

بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی ئینگڵتەڕا، کاسێمیرۆ لەم ماوەیە سەردانی ئەمریکای کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئینتەر مەیامی کۆبووەتەوە. یانە ئەمریکییەکە کاسێمیرۆی وەکوو جێگرەوەی سێرجیۆ بۆسکێس دیاریکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکانی لەگەڵ ناوەڕاستکارەکەی پێشووی ریال مەدرید دەستپێکردووە.

کاسێمیرۆ و مێسی

کاسێمیرۆ رووبەڕووی بڕیارێکی چارەنووسساز دەبێتەوە؛ لەنێوان یەکگرتنەوە لەگەڵ رۆناڵدۆ یاخود دەستپێکێکی نوێ لەگەڵ مێسی و پێویستە لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان چارەنووسی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button