خووله‌کانی دیکەگرنگترین

بکوژێک دەگەڕێتەوە یاریکردن

ئەمڕۆ یاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

برونۆ فێرناندێش داس دۆرێس دێ سۆزا بەفەرمی ناوی تۆمارکرا و یەکەم یاریی لە جامی بەڕازیل ئەنجام دەدات.

فرونۆ فێرناندێز، گۆڵپارێزی پێشووی فلامینگۆ لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە راهێنان لەگەڵ Vasco-AC دەکات و ئەمڕۆ یەکەم یاریی لە جامی بەڕازیل بەرامبەر ڤێلۆ کلوبێ Velo Clube بۆ یانەکە دەکات. برونۆ بەفەرمی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل ناوی تۆمارکرا و شوێنی لوسیاو’ـی گۆڵپارێز دەگرێتەوە.
برونۆ فێرناندێش لە 2013 بە کوشتنی خۆشەویستەکەی، ئێلیزا سامودیۆ تاوانبارکرا و بە 22 ساڵ زیندانی حووکمدرا. دوای 9 ساڵ زیندانی لەژێر یاساکانی بەڕازیل رێگەی پێدرا بە رۆژ کار بکات، بخوێنێت یان هەر چالاکییەکی دیکە وەکوو تۆپی پێ بکات و بە شەو بگەڕێتەوە. بەپێی تۆمارەکانی دادگا و راپۆرتەکان، ساڵی 2013 بە 22 ساڵ زیندانیکرا بەڵام 2023 بە مۆڵەت ئازادکرا.

بەگوێرەی گڵۆبۆی بەڕازیلی، ئێریک رۆدریگێزی راهێنەری یانەکە راشیگەیاند کە دێرێیس بەهۆی ئەوەی لە کەیسێکی دەستدرێژی تێوەگلاوە و ئێستا لە زیندانە، ناتوانێت بەشداریی بکات و برایان شوێنی دەگرێتەوە. مانگا، لكینیۆ و ئێریک سێرپا بەهەمان شێوە لە هەمان کەیس تێوەگلاون و بەهۆی مانەوەیان لەژێر چاودێری پۆلیسدا ناتوانن بەشذاریی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button