
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ جۆنیۆر، کوڕە گەورەی ئەفسانەی پۆرتوگالی كریستانۆ رۆناڵدۆ، تەنیا بەهۆی ناوەکەیەوە ناوبانگی دەرنەکردووە، بەڵکو بەهۆی گەشەکردنی جەستەیی و لێهاتووییەکەیەوە بووەتە ئامانجی چەندین یەکێتیی تۆپی پێ.
پێگهی تهلگرافی بهریتانی ئاشكرایكردووه ئێستا سیناریۆیەکی دەگمەن لە ئارادایە کە رەنگە پێنج هەڵبژاردەی جیاواز شەڕ لەسەر بانگهێشتکردنی كوڕهكهی رۆناڵدۆ بکەن.
Cristiano Jr. mide aproximadamente 1.90 a sus 15 años, ya superó a su padre (1.87) 🤯 pic.twitter.com/gblD2gaj5b
— Motivaciones Fútbol (@MotivacionesF) February 15, 2026
بۆچی پێنج هەڵبژاردە؟ یاساکانی فیفا
بەپێی یاساکانی فیفا و شوێنی لەدایکبوون و ڕەچەڵەک، جۆنیۆر مافی ئەوەی هەیە یاری بۆ یەکێک لەم چوار وڵاتە بکات:
1. پورتوگال (بژاردەی یەکەم):
ئەمە سروشتیترین بژاردەیە، جۆنیۆر خاوەنی وڵاتنامهی پۆرتوگالییە بەهۆی باوکییەوە. لەم دواییانەشدا یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 16 ساڵانی پۆرتوگال تۆمار کرد و گۆڵی نێودەوڵەتیشی کرد.
2. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (شوێنی لەدایکبوون):
خاڵە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە کە جۆنیۆر لە 2010 لە سان دیێگۆ لە کالیفۆرنیا لەدایکبووە.
بەپێی یاسای ئەمەریکا، ئەو هەڵگری وڵاتنامهی ئەمەریکییە و یەکێتیی تۆپی پێی ئەمەریکا خەون بەوەوە دەبینێت رۆژێک رۆناڵدۆ یەک درێسی ئەوان بپۆشێت.
3. ئیسپانیا (مانەوەی درێژخایەن):
بەهۆی ئەوەی ساڵانێکی زۆر لە ئیسپانیا ژیاوە (سەردەمی زێڕینی باوکی لە ڕیاڵ مەدرید) و لە قوتابخانەکانی ئەوێ خوێندویەتی، بەپێی یاسا دەتوانێت داوای ڕەگەزنامەی ئیسپانی بکات و یارییان بۆ بکات.
4. کەیپ ڤێرد (رەچەڵەکی داپیرە):
بژاردەی چوارەم دەگەڕێتەوە بۆ رەچەڵەکی خێزانەکەی، دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ (دۆلۆرێس ئاڤێرۆ) خەڵکی کەیپ ڤێردە، ئەمەش ماف دەدات بە جۆنیۆر کە ئەو وڵاتە هەڵبژێرێت.
5. ئیسپانیا (مانەوەی بۆماوهیهكی زۆر)
لەو کاتەی باوکی لە ریاڵ مەدرید بوو، خێزانەکە لە ئیسپانیا دەژیان، یاسای ئیسپانیا دەڵێت هەر کەسێک پێش تەمەنی 10 ساڵی بۆ ماوەی 3 ساڵ لەوێ ژیابێت، مافی وڵاتنامهی هەیە. جۆنیۆر تاوهكو تهمهنی ههشت ساڵی لەوێ بووە، بۆیە دەتوانێت یاری بۆ لارۆخا بکات.
دڕندەیەکی 190 سانتیمەتری
جگە لە ململانێی وڵاتان، ئەوەی سەرنجی میدیاکانی راکێشاوە گەشەکردنی جەستەیی خێرای جۆنیۆرە، لە تەمەنی 15 ساڵیدا، باڵای گەیشتووەتە 1.90 مەتر، بەمەش باوکی (1.87 مەتر) تێپەڕاندووە. شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەم باڵا بەرزە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ببێتە هێرشبەرێکی ترسناک لە تۆپی بەرزدا.



