ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر: لە کاتە سەختەکاندا تەنیا باشترین یاریزانەکان سەرکەوتوو دەبن

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر پەردە لەسەر زۆر بابەت لادەبات و رۆتینی رۆژانەی ئاشکرا دەکات.

ڤینیسیۆس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی یوتیوبی ئیبای لانۆس، لەسەر کۆمەڵێک لایەنی ژیانی، مامەڵەکردنی لەگەڵ فشارەکانی هاندەران و رۆڵی لە گواستنەوەی ئەستێرەکان بۆ ریال مەدرید دەدوێت.

ناوبانگ و فشارەکان

ڤینی دان بەوە دادەنێت لە کاتی دۆخە سەختەکان و فشارەکانی سەری خۆی لە سۆشیاڵ میدیا بەدوور دەگرێت، بەڵام حەز بەو فیکانە دەکات کە لە یاریگاکان ئاڕاستەی دەکرێن.

حەزم بەو کەشەیە، ئێمە تایبەت بۆ ئەو یارییانە مەشق دەکەین، باشترین یاریزانەکان رووبەڕووی فشار دەبنەوە و ئێمە لە مەدرید بۆ ئەوە ئامادەین.

کاتێک گەنجین فێرنابین چۆن بەناوبانگ بین، لایەنی باشی ئەوەیە خەڵک خۆشیاندەوێیت، بەڵام خراپییەکەی فشار و هاندەرانی تیپی بەرامبەرە.


رۆڵی ڤینیسیۆس لە ژووری جلگۆڕین و گواستنەوەی ئەستێرەکان

ڤینی ئاشکرای دەکات لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ و جود بێلینگهام رۆڵی هەبووە و دەڵێت کە وەکوو بریکارێک مامەڵەی کردووە چونکە دەیەوێت لەگەڵ باشترین یاریزانەکان یاریی بکات، هەروەها پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی هەیە.

بەدرێژایی هاوین نامەم بۆ کیلیان ئێمباپێ دەنارد و دەمگوت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکە، بۆ بێلینگهامیش هەمان شتم کرد.

ئێمەی یاریزانەکان لە خێزانەکانمان زیاتر کات لەگەڵ یەکتر بەسەردەبەین، پەیوەندییەکی تووندوتۆڵمان لەگەڵ یەکتر هەیە.


رێزگرتنی ئەستێرەکان

ئەستێرە بەڕازیلییەکە باس لە ئەفسانەکانی ریال مەدرید دەکات و هیوا دەخوازێت لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێکەوە یارییان کردبایە.

کەریم بێنزێما خۆشەویستترین هاوڕێم بوو، تەنیا بە سەیرکردن لە یەکتر تێدەگەیشتین، زۆر بیری لۆکا مۆدرێج دەکەم، حەزی لە نووکتە بوو بەڵام زۆر رقی لە دۆڕان بوو.

ئەوکاتەی هاتمە ریال مەدرید کریستیانۆ رۆیشتبوو، خۆزگە پێکەوە یاریمان کردبایە.


تامەزرۆیی بۆ بردنەوەی نازناوەکان

سەرەڕای بردنەوەی هەموو شتێک لەگەڵ ریال مەدرید، ڤینی ئارەزووی خۆی بۆ بردنەوەی نازناوی شەشەمی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکات و ستایشی کارلۆ ئانچێلۆتی دەکات.

هەڵبژاردەی بەڕازیل گۆڕاوە، باشتر یاریی دەکەین، دڵخۆشتر و ئارامترین، هیوادارم ئەستێرەی شەشەم بخەینە سەر درێسی وڵاتەکەمان. ئانچێلۆتی هەموو جارێک تەلەفۆنم بۆ دەکات و دەڵێت مۆندیال دەبەینەوە.


یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا و ریمۆنتاداکانی ریال مەدرید

ڤینی باس لە سەختی یارییەکەیان بەرامبەر بێنفیکا دەکات و گەڕانەوەکانی مێرەنگی بیری هاندەران دەهێنێتەوە.

هەمیشە هەستمان کردووە دەگەڕێینەوە، بەرامبەر سیتی گەیشتینە کاتی زیادکراو و دەمانزانی دەیبەینەوە، کاتێک خۆسێلۆ بەرامبەر بایرن گۆڵی کرد، تەنانەت سەیری بۆڕدی گۆڵەکەشمان نەدەکرد، پێش ئەوەی تەواو بێت دەمانزانی دەیبەینەوە.


رۆتینی رۆژانە

ڤینی کاروباری رۆژانەی باس دەکات و دەڵێت کەوا کاتێکی زۆر بە یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانی بەسەردەبات و حەزی لە چوونە هۆڵی لەشجوانی نییە.

بەیانیان مەشق دەکەم، زۆربەی کات لەگەڵ هاوڕێکانم، دوو کاتژمێر دەخەوم و دواتر دەڕۆمە هۆڵی لەشجوانی هەرچەندە حەزم لێ نییە بەڵام ناچارم دەبێت بیکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button