کوردستان

هەندرێن زەرەرمەندی یەکەمی گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستانە

بێبەشەکانی گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان شەش یاریزان بە هۆی راگیرانەوە یاریی ناکەن و زەرەرمەندی یەکەمیش هەندرێنی پێشەنگە.

سێ شەممە ( 17ـی شووباتی 2026 ) لە گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی شێروانە دەبێتەوە، بە هۆی سزادانی یانەی شێروانە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەر دەکرێت.

بۆ ئەم یارییە بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانیان، هەریەک لە سەنگەر عەبدولکەریم کاپتنی هەندرێن و شادومان سەباح بێبەش دەبن لە یارییەکە و یاریی ناکەن، هەندرێن لە پێشەنگی یانەکانە بە 31 خاڵ و شێروانە بە 19 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

محەمەد حەمید لە رزگاری، شەماڵ عەبدولرەحمان لە دەربەندیخان، محەمەد رێبوار لە دەربەندیخان لەگەڵ ئیسماعیل فاروق لە چوارقوڕنە لە گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان لەگەڵ یانەکانیان بێبەش دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button