ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی ئیگۆر تودۆر وەكو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، ئیگۆر تودۆر تاوەكو كۆتایی وەرز پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان وەردەگرێت.

تۆتنهام چەند رۆژی رابردوودا تۆماس فرانكی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

راهێنەری پێشووی یوڤێنتوس، مارسیلیا و گالاتەسەرای ئەزموونێک کارکردن لە یانە گەورەکان لەگەڵ خۆی دەهێنێت و یەکەم یاریشی هەفتەی داهاتوو دێربی باکووری لەندەن بەرامبەر ئارسیناڵ دەبێت.

تودۆر لە تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو دوای 7 مانگ لە یوڤێنتوس دەرکرا، کاتێک یانەکەی لە پلەی هەشتەمی سێریا ئەی بوو. دوورخستنەوەی لە کاتێکدا بوو کە یوڤێنتوس 8 یاری بوو بەدوای یەکدا هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێنابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button