فەرمی؛ تۆتنهام راهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاریگا –
تۆماس فڕانک، راهێنەری تۆتنهام هۆتسپێرز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە.
یانەی تۆتنهام بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، بڕیاریانداوە تۆماس فڕانک لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخەنەوە.
The Club has taken the decision to make a change in the Men’s Head Coach position and Thomas Frank will leave today.
Thomas was appointed in June 2025, and we have been determined to give him the time and support needed to build for the future together.
However, results and… pic.twitter.com/mo82TaAXts
— Tottenham Hotspur (@SpursOfficial) February 11, 2026
سپێز لەدوایین 8 یاریی پرێمەرلیگ تامی بردنەوەی نەکردووە، لەدوایین 17 یاریی خولەکە تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە و تەنیا 5 خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە.
شەوی رابردوو تۆتنهام لەدوایین یاریی بە سەرپەرشتی فڕانک رووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد بووەوە و 2-1 یارییەکەی دۆڕاند. تۆتنهام لە چامپیۆنزلیگ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و راستەوخۆ بۆ قۆناخی 16 سەرکەوت.
فڕانک لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە تۆتنهام کرد و گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆکرد بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی تەنیا نیو وەرز مایەوە.