کوردستان

پێش رووبەڕووبوونەوەی ئاکرێ، دەربەندیخان گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

شەش یاریزانی دەربەندیخان بەڕامبەر ئاکرێ یاریی ناکەن

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئاکرێ، راهێنەری نوێی دەربەندیخان هەواڵێکی ناخۆشی پێدەگات و شەش یاریزان بۆ یارییەکە ئامادە نابن.

چوارشەممە ( 11ـی شووباتی 2026 ) لە یارییەکی دواخڕاوی گەڕی 12ـی خولی نایابی کوردستان، دەربەندیخان لە یاریگای خۆی میوانداری ئاکرێ دەکات، یەکەم یاریی عەلی قادری راهێنەری نوێی دەربەندیخانە دوای دەستلەکارکێشانەوەی رەمزی ساڵح راهێنەری پێشووی تیپەکە.

بۆ ئەم یارییە دەربەندیخان گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە و شەش یاریزانی بە هۆکاری جیاواز لە یارییەکە دادەبڕێن، هەریەک لە کاڕوان کەریم، هەمزە عەباس، مەهدی ساڵح لەگەڵ زێدان بارزان بە هۆی پێکانەوە یاریی ناکەن، هەڤاڵ محەمەد کاپتنی تیپەکە و راڤیار رەزاش بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان بەشداری یارییەکە ناکەن.

دەربەندیخان لە 13 یارییدا خاوەن 10 خاڵە و لە ریزبەندی 12ـەو کۆتایی خولەکە دێت، ئاکرێ بە راهێنەرایەتی یونس سلێمان 21 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی سێیەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button