ئیسپانیا

ڕامۆس ژمارەیەکی مێژوویی لە خولی ئیسپانی یەکسان کردەوە

یاریگا- لە یەکەم یاری خولی ئیسپانیدا دوای پەککەوتنی خولەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ڕیاڵ مەدرید توانی بە سێ گۆڵی بەرامبەر گۆڵێک لە ئیباری میوانی بباتەوە و تێیدا سێرجیۆ ڕامۆسی سەرکردەی یانەکە توانی گۆڵی دووەم بۆ مێرەنگی تۆمار بکات.

بەو گۆڵە، ڕامۆس کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 67 گۆڵ لە خولی ئیسپانی و ژمارەکەی ڕۆناڵد کویمانی ئەستێرەی پێشووتری بارسێلۆنای یەکسان کردەوە وەک زۆرترین گۆڵ بۆ یاریزانێکی دڵی بەرگری.

ئەگەرچی فێرناندۆ هێرۆی یاریزانی پێشووتری مێرەنگی خاوەنی 105 گۆڵە، بەڵام ئەم یاریزانە بەشێکی زۆری لە پێگەی ناوەڕاستی بەرگریکار یاری کردووە وەک لە دڵی بەرگری.

ڕیاڵ بەو بردنەوەیە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ دوو خاڵ هێشتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button