کوردستان

باشترینەکانی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکران

گۆڵپارێزی شێروانە بە باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

باشترینەکانی مانگی کانوونی دووەمی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 دەستنیشانکران کە هەریەک لە یانەیەکی جیاوازن.

بەناڤ ئەحمەد، راهێنەری زاخۆ بە باشترین راهێنەر بۆ مانگی رابردوو دەستنیشانکرا، راهێنەرەکەی زاخۆ لە چوار یارییدا سێ سەرکەوتن و شکستێکی هەبوو، تیپەکەشی لە سەرەتای مانگی ربردوو لە ریزبەندی هەشتەم بوو، دوای بەدەستهێنانی نۆ خاڵ لە کۆتایی مانگ زاخۆ هاتە ریزبەندی دووەمی خولی نایابی کوردستان.

ئاری زرار، هێرشبەری هەندرێن بە باشترین یاریزان بۆ مانگی کانوونی دووەم دەستنیشانکرا، ئاری لەگەڵ هەندرێن سێ یاریی بەشداری کرد توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات، هەندرێنیش بە 31 خاڵ لە پێشەنگی یانەکانی خولی نایابی کوردستان مایەوە.

محەمەد سەرخێڵ، گۆڵپارێزی شێروانە بە باشترین گۆڵپارێز بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026 دەستنیشانکرا، گۆڵپارێزەکەی شێروانە لە چوار یارییدا سێ کلین شیتی کرد و یەک گۆڵیشی لێ تۆمار کرا، گەیلان سادقی گۆڵپارێزی هەندرێنیش نزیکترین رکابەر بوو کە لە سێ یارییدا دوو گۆڵی لێ تۆمار کرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button