Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی گەورەی بارسێلۆنا بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی ئالباسێتی دەستپێکردووە و ئەستێرەیەکی سەرەکی ئامادە نەبووە.

رافینیا هێرشبەری بەڕازیلی، بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای نەکردووە، یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ماسوولکەی قاچی راستی رافینیا تووشی پێکان بووە و یەک هەفتە دووردەکەوێتەوە.

بەو هۆیە ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئالباسێتی بەشداریی ناکات.

رافینیا لەم وەرزە لە 22 یاریی بەشداریی 18 گۆڵی کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

سبەی 2ـی شوباتی 2026 کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەبێتە میوانی ئالباسێتی.

Back to top button