ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
تەواو؛ کریستاڵ پاڵاس شوێنگرەی ماتێتای گواستەوە

یاریگا –
یانەی کریستاڵ پاڵاس لەگەڵ یۆرگن ستراند لارس گەیشتووەتە رێککەوتن و پشکنینە پزیشییەکانی ئەنجامدا.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لارسن پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و بە بڕی 48 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاسەوە دەکات.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، کریستاڵ پاڵاس لەسەر پێدانی 45 ملیۆن پاوەند و 5 ملیۆن پاوەندی دیکە وەکوو پاداشت رەزامەندی دەربڕیوە و رێککەوتنەکە واژۆ کراوە.
لارسن تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 64 یاریی بە درێسی وۆڵڤز کردووە، لەو ژمارە یارییە توانیویەتی 20 گۆڵ و 7 ئەسیست بکات.



