Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆفه‌ره‌نساگرنگترین

لیڤەرپووڵ کار بۆ گواستنەوەی ئامانجێکی چێڵسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپووڵ دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری فەڕەنسی.

فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی لیڤەرپووڵ و چێڵسی لەگەڵ بەرگریکارەکە لە گفتوگۆدان تاوەکوو بەر لە گواستنەوەی هاوینە بگەنە رێککەوتنی پێشوەختە.

رۆژنامەنووسە باوەڕپێکراو و بەناوبانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ هیچ یانەیەک نەکراوە و یانەی رێن دەیەوێت پارێزگاریی لە جێرێمی بکات و گواستنەوەی تاوەکوو هاوین دوابخات.

سەرچاوەکە دەشڵێت، بایرن میونشن لە دەرەوەی گفتوگۆکانە و تەنیا چاودێریی دۆخەکە دەکات.

بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای رێن پێگەیشتووە و بەشداریی لە 30 یاریی یانەکەی کردووە، یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئەم وەرزە و بووەتە ئامانجی سەرەکی یانەی چێڵسی، هەرچەندە وەک دەگوترێت ناوبراو تەنیا ئارەزووی یاریکردن بە درێسی بلوز دەکات بەڵام تاوەکوو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button