کریستاڵ پاڵاس بەهای ئۆفەرەکەی بۆ هێرشبەرێک کەم دەکاتەوە
دوو ملیۆن پاوەند کەمی کردووە

یاریگا –
کرسیتاڵ پاڵاس بۆ ڕاستکردنەوەی ئەنجامە خراپەکانی هێرشبەرێک دەگوازێتەوە.
دەیڤد ئۆرنشتاین ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی پێگەی ئاتلێتیک چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند، کە کرسیتاڵ پاڵاس لە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی هێرشبەری وۆڵڤەرهامپتن، یۆرگن ستراند لارسن نزیکە.
🚨 Crystal Palace close to agreement for Wolves striker Jorgen Strand Larsen. Talks between #CPFC & Jorge Mendes on behalf of #WWFC advanced; £45m + £5m fee being discussed. Leeds United bids reached £40m but #LUFC not currently going higher @TheAthleticFC https://t.co/QsJq8QvPVx
— David Ornstein (@David_Ornstein) January 29, 2026
سەرچاوەکە راشیگەیاند کە بەهای گرێبەستەکەی پاڵاس بۆ گواستنەوەی ستراند لارسن 45 ملیۆن پاوەندە، لەگەڵ پێنج ملیۆن پاوەندی دیکە وەکو پاداشت لە داهاتوودا.
بەڵام هەمان سەرچاوە رایگەیاند کە ئۆفەری کریستاڵ پاڵاس بۆ هێرشبەرە نەرویجییەکە بۆ 43 ملیۆن پاوەند لەگەڵ پێنج ملیۆن پاوەندی دیکە وەکو پاداشت کەمیکردووە، بەڵام یانەکە دەرفەتێکی گەورەی هەیە کە ئۆفەرەکەی لەلایەن وۆڵڤزەوە قبووڵ بکرێت.
🚨 EXCL: Crystal Palace submit bid for Wolves striker Jorgen Strand Larsen. Reduced £43m + £5m fee offered by #CPFC being discussed in talks via Jorge Mendes; strong chance #WWFC accept. AC Milan continue to work on Jean-Philippe Mateta deal @TheAthleticFC https://t.co/AHzrcNzhPP
— David Ornstein (@David_Ornstein) February 1, 2026



