Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گورزێکی گەورەی دارایی بەردەکەوێت

ئەگەری قەرەبووکردنەوەی زیانەکان هەیە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید بەهۆی دابەزینی بۆ پاشکۆی چامپیۆنزلیگ زیانی دارایی بەردەکەوێت.

سەرنەکەوتنی راستەوخۆی ریال مەدرید بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ تەنیا لە رووی ئاست و ئەنجامەوە نائومێدی دروستنەکردووە، بەڵکوو لە رووی داراییشەوە یانەکە پاشەکشەی کردووە و نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ لەدەستدەدات.

ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بە بەدەستهێنانی پلەی نۆیەم کۆتایی بە یارییەکانی قۆناخی خول هێنا و نەیتوانی راستەوخۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16 مسۆگەربکات.

رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لۆس بلانکۆس 9 ملیۆن یۆرۆی بەهۆی دۆڕانەکانی لەدەستداوە، یانەکە بە دۆڕانی سێ یاریی بەرامبەر یانەکانی لیڤەرپووڵ، مانچێستەر سیتی و بێنفیکا بڕی 6.3 ملیۆن یۆرۆ زیانی کردووە، هەروەها بەهۆی دابەزینی شەش پلە لە ریزبەندییەکە لە کۆتا رۆژی یارییەکان بڕی 1.9 ملیۆن یۆرۆ زیانی کردووە و بەهۆی ئەوەی لە هەشت تیپەکەی پێشەوەی ریزبەندی نەبوو 1 ملیۆن یۆرۆی دیکەی لەدەستداوە، بەوەش بە کۆی گشتی زیاتر 9 ملیۆن زیان بەر یانەکە کەوتووە. جیا لەوانەش، ریال مەدرید لە پاداشتی دارایی یووفاش بێبەشبوو کە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ بەو یانانە دەدات راستەوخۆ دەگەنە قۆناخی 16.

دۆڕانی ریال مەدرید بە ئەنجامی 4-2 بە بێنفیکا

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو دەکرێت ئەم بڕە پارەیە لە رێگەی پاداشتی دارایی یارییەکانی پلەی ئۆف و داهاتی دوو یارییەکە بەدەستبهێندرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button