Loading...
ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

کریستاڵ پاڵاس لە گواستنەوەی هێرشبەرێک نزیکە

بەهاکەی 50 ملیۆن پاوەندە..

Yariga App

یاریگا –

کرسیتاڵ پاڵاس بۆ ڕاستکردنەوەی ئەنجامە خراپەکانی هێرشبەرێک دەگوازێتەوە.

دەیڤد ئۆرنشتاین ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی پێگەی ئاتلێتیک رایگەیاند، کە کرسیتاڵ پاڵاس نزیکە لە رێککەوتن  بۆ گواستنەوەی هێرشبەری وۆڵڤەرهامپتن، یۆرگن ستراند لارسن.


گفتوگۆ لەنێوان خۆرخێ مێندێشی بریکاری کارەکانی یاریزانەکە و پاڵاس بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە و زۆر نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتن.

بەهای گرێبەستەکەی پاڵاس بۆ گواستنەوەی ستراند لارسن 45 ملیۆن پاوەندە، لەگەڵ پێنج ملیۆن پاوەندی دیکە وەکو پاداشت لە داهاتوودا.

جگە لە کرسیتاڵ پاڵاس، لیدز یونایتدیش یەکێک بوو لەو یانانەی دەیویست هێرشبەرە نەرویجییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی و ئامادەبوو 40 ملیۆن لەپێناویدا خەرج بکات، بەڵام ئامادە نییە لەو بڕە زیاتر بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button