
یاریگا –
پاش کۆتایی هاتنی ململانێ بەهێزەکانی قۆناخی خول ئێستا جیهانی تۆپی پێ چاوی لە نیۆنی سویسرایە بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی قۆناخی پاشکۆ ئەم قۆناخە دهرخهری ئهو هەشت تیپه دهبێت کە دەگەنە قۆناخی 16 و پەیوەندی بە هەشت تیپە یەکەمەکەی ریزبەندییەکەوە دەکەن.
کەی و لهكوێ تیروپشکەکە دەکرێت؟
تیروپشکەکە سبهی هەینی، 30ـی كاتژمێڕ 02:00 به كاتی ههولێر له نیۆن لە سویسرا بەڕێوەدەچێت و راستهوخۆ لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی یوێفا ئەپڵیکەیشنی فەرمی چامپیۆنزلیگەوە دەگوازرێتەوە.
تیپە بەشداربووەکان: گەورەکان لە چاوەڕوانیدان
ئهو ههشت تیپهی كه راستهوخۆ گهیشتوونهته قۆناخی شازده چاوهڕوان دهبن تاوهكو یارییهكانی پاشكۆ دهكرێت.
ئەو شازده تیپەی پلەکانی 9 بۆ 24ـی ریزبەندییەکەیان گرتووە، بەسەر دوو ئاست دابەشکراون.
ئاستی یەکەم (پلەکانی 9 بۆ 16):
ئەم تیپانە یاری گەڕانەوە لە یاریگای خۆیان دهكهن
ریال مەدرید (ئیسپانیا)
ئینتەر میلان (ئیتاڵیا)
پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا)
نیوکاسڵ یونایتد (ئینگلتەرا)
یۆڤینتۆس (ئیتاڵیا)
ئاتلێتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا)
ئاتلانتا (ئیتاڵیا)
بایەر لیڤەرکوزن (ئەڵمانیا)
ئاستی دووەم پلەکانی 17 بۆ 24:
بۆروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا)
ئۆڵۆمپیاکۆس (یۆنان)
کڵەب بروج (بەلجیکا)
گەڵاتەسەرای (تورکیا)
مۆناکۆ (فەڕەنسا)
قەرەباغ (ئازەربایجان)
بۆدۆ گڵیمت (نەرویج)
بێنفیکا (پورتوگال)

سیستەمی تیروپشکەکە چۆن دەبێت؟
بەپێی یاسا نوێیەکانی یوفا، تیروپشکەکە بەم شێوەیە دەبێت:
تیپەکانی پلەی 9 و 10، رووبەڕووی تیپەکانی پلەی 23 و 24 دەبنەوە.
تیپەکانی پلەی 11 و 12، رووبەڕووی تیپەکانی پلەی 21 و 22 دەبنەوە.
تیپەکانی پلەی 13 و 14، رووبەڕووی تیپەکانی پلەی 19 و 20 دەبنەوە.
تیپەکانی پلەی 15 و 16 ، رووبەڕووی تیپەکانی پلەی 17 و 18 دەبنەوە.
لەم قۆناخەدا، دوو تیپی هەمان وڵات دەتوانن رووبەڕووی یەکتر ببنەوە، هەروەها ئەگەری هەیە تیپەکان رووبەڕووی ئەو رکابەرانە ببنەوە کە لە قۆناخی خولدا یارییان لەگەڵ کردوون.

کات و خشتەی یارییەکان (رێگای بەرەو بوداپێست)
یارییەکانی ئەم قۆناخە بە شێوازی چوون و گەڕانەوە دەبێت:
یارییەکانی چوون: 17 و 18 شوباتی 2026 دهكرێت
یارییەکانی گەڕانەوە: 24 و 25ـی شوباتی 2026 بهرێوهدهچێت
قۆناخەکانی دواتر:
تیروپشکی قۆناخی 16و چارەکی کۆتایی: 27ـی شوباتی 2026 دهكرێت
یارییەکانی قۆناخی 16: ناوەڕاستی مانگی ئازاری 2026.
یاری کۆتایی: 30ـی ئایاری 2026 لە یاریگای پۆشكاش ئهرێنا لە بوداپێست، هەنگاریا دهكرێ



