Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

بەپەلە؛ ئێمباپێ هۆکاری شکستکەی بەرامبەر بێنفیکا ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەسەردەستی بێنفیکا شکستێکی سەختی نۆشی کاتێک لە کۆتا هەفتەی یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ 4-2 بەو یانە پۆرتوگالیە دۆرا.

بەو شکستە، ریال مەدرید کە تا پێش یارییەکە مەترسی بۆ هاتنەخوارەوە بۆ پلەکانی پاشکۆ زۆر لەسەر نەبوو، هاندەرانی بێهیواکرد و نەیتوانی پارێزگاریی لە هەشت یانەکەی سەرووی ریزبەندیی بکات. ئەوەش کیلیان ئێمباپێ هێنایە دەنگ.

ئەگەرچی خاوەنی هەردوو گۆڵەکەی ریال هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بوو، بەڵام دادی نەدان بۆ راستەوخۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە. ئێمباپێ کە تا ئێستا 13 گۆڵی لەم وەشانەی چامپیۆنزلیهدا هەیە، بە نیگەرانیەکی زۆرەوە دوای یارییەکە هۆکاری دۆڕاندنەکەی ئاشکراکرد و وتی

بابەتەکە پەیوەندی بە لایەنی هونەریەوە نییە. پەیوەندی بەوەشەوە نییە کە ئاستمان باش نەبێت. هەمووی پەیوەستە بەوەی خواستی زیاترت هەبێت بۆ بردنەوە لەچاو رکابەرەکەتدا. بێنفیکا یاریی تەمەنیان دەکرد، ئێمە نەمانکرد. هەر ئەوەیە، بۆیە دۆڕاین. بێنفیکا هەوڵی زۆریان دا بۆ بردنەوە، بەڵام ئێمە وامان نەکرد.

کاتێ هێشتا 3-2 بوو، نەمانتوانی ریتممان زیاتر بکەین. تەنانەت نەمانتوانی هەلی روون بڕەخسێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button