Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێستا؛ قسەکانی ئاردا گولەر لەدژی ئاربێلوا ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گەڕایەوە سەر ئەنجامە خراپەکانی و ئەمشەو زۆر بەخراپیی بەرامبەر بێنفیکا دۆڕا.

لە گەڕی هەشتەم و کۆتایی یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان، تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوای تازە دەستبەکاربوو بووە میوانی بێنفیکا و 4-2 بە یانە پۆرتوگالیەکە دۆران. بەوەش ریال نەیتوانی وەک یەکێک لە هەشت یانەکەی سەرووی ریزبەندیی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی 16. لەکاتێکدا تا پێش یارییەکە مەترسیەکی ئەوتۆی لەسەر نەبوو دابەزێتە پاشکۆ.

یەکێک لە دیمەنە پڕ رووداوەکانی یارییەکە، هەڵچوونی ئاردا گولەر بوو لەدژی بڕیاری دانیشاندنی لەلایەن ئاربێلوا.

کاتێک هێشتا ئەنجامی یارییەکە 3-2 بوو، ئاربێلوا لە خولەکی 79 ئاردای بۆ براهیم دیاز دانیشاند. بەڵام یاریزانە تورکیەکە بەدەم رۆشتنەوە بۆ سەر کورسی یەدەکەکان، وەک زۆرێک لە پێگە وەرزشیەکان بڵاویانکردووتەوە، دەڵێت

بۆچی هەر من؟ بۆچی هەر من؟

ئەگەرچی یانە شاهانەکە لەو چەند خولەکەی مابوو فشاری زۆریان کرد بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام سیناریۆکان لەسەری قورستربوون کاتێک لە خولەکە زیادکراوەکاندا راول ئاسێنسیۆ و رۆدریگۆ بە کارتی سوور کرانەدەرەوە. لەوەش خراپتر، گۆڵی چوارەمی بێنفیکا ئاناتۆلی ترۆپینی گۆڵپارێز تۆماریکرد کە توانی یانەکەی جۆزێ مۆرینیۆ لە پاشکۆ بهێڵێتەوە.

دیمەنی گۆڵی گۆڵپارێزەکە:

بابەتی زیاتر

Back to top button