Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤان دایک ناوی خۆی خستە نێو ریکۆردە قورسەکانی مێژووی چامپیۆنلزلیگ

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە بردنەوەیەکی گەورە دڵی هاندەرانیان ئاشتکردەوە کاتێک توانیان بە نیو دەرزەن گۆڵ لە قارابخ ببەنەوە لە میانی کۆتا گەڕی یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

ئەو بردنەوەیە کە توانیان پلەی سێیەم مسۆگەر بکەن، لەکاتێکدابوو رێدز پێنج یارییە لە پرێمەرلیگ تەنها یەک خاڵی کۆکردووەتەوە، بەجۆرێک لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی دوورخستنەوەی ئارنە سڵۆت لە هەرکاتێک بەهێزتر بوو.

ئەوەی شەوەکەی بۆ ڤیرجل ڤان دایک تایبەتتر کرد، ئەو ریکۆردە ناوازەیە بوو کە بەرگریکارە هۆڵەندیەکە تۆماریکرد.

کاپتنەکەی لیڤەرپوول توانی هاتریکی ئەسێست بکات. بەوەش بووە یەکەمین یاریزانی دڵی بەرگریی لە یەک یاریی چامپیۆنزلیگدا ئەو کارە ئەنجام بدات.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، پێشتر ڤان دایک تەنانەت لە هیچ یارییەکی کاروانی پیشەگەرێتی خۆیدا نەیتوانیبوو زیاتر لە ئەسێستێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button