
یاریگا –
دواى ئەوەى یەکێتى تۆپى پێى عێڕاق سزاى هاندەرانى هەولێریدا، کارگێڕى هەولێر بە فەرمى داواى لادانى سزاکە دەکەن.
بە هۆى رووداوەکانى دواى یاریى هەولێر و تەڵەبە لە گەڕى 14ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، لیژنەى رێککارى و سزادان لە یەکێتى تۆپى پێى عێڕاق بڕیاریدا دوو یاریى هەولێر لە نێو یاریگاى خۆى بەبێ هاندەر بکات و 25 بیست و پێنج ملیۆن دیناریش سزاى یانەکە بدات، کارگێڕى هەولێر بە فەرمى پەڵپیان لەم بڕیارە گرتووە و داوا دەکەن سزاى ئامادەنەبوونى هاندەران لابچێت.
هەولێر لە نێو یاریگاى خۆى بە ئەنجامى 2 – 0 بە تەڵەبە دۆڕا، ئەمەش هاندەرانى قەڵا و منارەى توڕە کرد و هاوێشتنى دەبەى ئاو بۆ یاریزانانى تەڵەبە بووە کاردانەوەى شکستەکەیان، لە گەڕى 17 و 18 کە دەکاتە دوو یاریى بە دواى یەک هەولێر بەرامبەر نەفت و زاخۆ یاریى دەکات، بە پێى بڕیارەکەى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هاندەرانى هەولێر لەم دوو یارییە ناتوانن ئامادەبن.



