Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V قاراباخ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی كۆتایی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری قاراباخ دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری قاراباخ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی حەفت یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و دوو یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

بۆ ئەوەی راستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ پێوویستی بە بردنەوە و سێ خاڵی یارییەكە هەیە.

لە بەرامبەردا قاراباخی ئازەربایجانی لە كۆی حەفت یاریی سێ یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و سێ یاریی دۆڕاوە.

بەكۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی 18 چامپیۆنزلیگ دێت.

یانە ئازەربایجانییەكە توانیویەتی بلیتێكی قۆناخی پاشكۆی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

ریزبەندی چامپیۆنزلیگ

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ ئیبراهیما كۆناتێ، كۆنۆر برادلی، جۆ گۆمێز، ئالێكساندەر ئیزاک و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی قاراباخ دەبێتەوە.

قاراباخ بە بێ كادی بورگس رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

فریمپۆنگ، ڤان دایک، ئیندۆ، كێركێز

خراڤنبێرخ، جۆنس

سۆبۆسلای، ڤیرتز

سەڵاح، ئێكیتیكی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی قاراباخ

كۆچالسكی

سێلڤا، مستەفازادە، مێدینا، دژافارقولیێڤ

بیكالیۆ، جانكۆڤیچ

ئاندرادێ، مۆنتێل، زوبێر

دوران

بابەتی زیاتر

Back to top button