Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری چێڵسی وەڵامی دەنگۆیەکان پەیوەست بە پاڵمەر دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

چەند رۆژێکە دەنگۆی چوونی کۆڵ پاڵمەر لە چێڵسی و پەیوەندیکردنی بە یانەی خەونەکانی کە مانجێستەر یونایتدە، میدیاکانی ئینگلتەرای تەنیوە ئەگەرچی هێشتا خودی یاریزانەکە لەو بارەیەوە هیچی نەدرکاندووە.

پاڵمەر پێشتر یاریزانی مانچێستەر سیتی بوو. ئەو یانەیە لە ساڵی 2023 بە بڕی 42.5 ملیۆن پاوەند بە بلووزی فرۆشت. گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانە لەندەنییەکە تا 2033 دەخایەنێت.

پێشهاتی نوێ؛ کۆڵ پاڵمەر یانەی خەونەکانی دەوێت و مانچێستەر سیتی رەتدەکاتەوە

لە پەرەسەندنی ئەو زانیارییانەدا، لیام رۆسۆنیۆری راهێنەری چێلسی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر ناپۆلی بە دەرفەت زانی بۆ قسەکردن لەسەر ئەو بابەتە و وتی

کۆڵ پاڵمەر لێرە دڵخۆشە؟ بەڵێ. بۆ فرۆشتنیش نیە؟ بەڵێ.

کۆڵ یاریزانێکی ناوازەیە. ئەو چیرۆکانەی لەسەر ئەو دەهۆنرێتەوە راست نیین. هیچ هۆکارێک نییە بۆ دڵنیایی لە یانەکەوە. شتێکی تەواو ناڕاست و بێ بنەمایە. پێویست بە قسەلەسەرکردن ناکات.

جیاواز لە وەرزی رابردوو، ئەستێرە ئینگلیزیەکە ئەم وەرزە نەیتوانیوە ئاستی راستەقینەی خۆی پیشان بدات. کە بەشێک لە هۆکارەکان بەهۆی پێکانەکانیەوە بووە. هەربۆیە تا ئێستا لە 12 یاریی پرێمەرلیگدا بەشداریی کردووە و تەنها 4 گۆڵی هەیە. لە چامپیۆنزلیگیش لە تەنها یارییەکدا بینراوە و خاوەنی گۆڵێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button