Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی ستێرلینگ لەگەڵ چێڵسی ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی خۆی یەکلایی کردووەتەوە لە بڕیاردان لەسەر رەحیم ستێرلینگ و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی رادەگەیەنرێت.

ستێرلینگ لە هاوینی 2022 بە بڕی 47.5 لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بلووزکرد بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی. بەڵام وردە وردە لە پلانەکانی یانە لەندەنییەکەدا نەما کاتێک ریزەکانیان بە هێنانی یاریزانی لاو نوێدەکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، لە چەند رۆژی داهاتدوودا چێڵسی جێدەهێڵێتب و بڕیار لەسەر وێستگەی داهاتووی دەدات.

رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە بەرپرسانی یانەکە و کامپی یاریزانە 31 ساڵانەکە لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک و بەڕێکردنی یەکجارەکیی رەحیم.

مووچە بەرزەکەی ستێرلینگ کە هەفتانە خۆی دەدات لە 325 ملیۆن پاوەند، یەکێکە لە هۆکارەکان کە کارگێڕی یانەکە نایانەوێت زیاتر لە ستامفۆردبریج بیهێڵنەوە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا زانیارییە مێدیاییەکان باسیان لە خواستی یاریزانە ئینگلیزیەکە کرد بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی وێستهام یونایتدەوە، بەڵام بەرزیی مووچەکەی وایکردووە لە توانای هامەرزا نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button