راپۆرتی تایبەت؛ 30 یانە هێشتا لە چامپیۆنزلیگ دەجەنگن
چارەنووسی شەش یانە یەکلایی بووەتەوە

یاریگا –
شێوازە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگ تەنیا شەش یانەی لە دەرەوەی رکابەرییەکانی دوایین هەفتە هێشتووەتەوە.
ئامانجی یەکەمی ئەم شێوازە نوێیەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکردنی یاریی زیاتر بووە لەنێوان تیمە زلهێزەکان، کە رێگایەکی سەرکەوتوو بووە. ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا چەندین یاریی بەهێزمان بینیوە، لەوانە؛ ئارسناڵ بەرامبەر بایرن میونشن، ریال مەدرید بەرامبەر مانچستەر سیتی و لیڤەرپوول، بارسێلۆنا بەرامبەر پاریس سانجێرمان و چێڵسی، هەروەها ئینتەر بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید.
لە چامپیۆنزلیگ تاوەکو ئێستا چارەنووسی شەش یانە یەکلایی بووەتەوە، ئارسیناڵ و بایرن میونشن لەنێو هەشت یانەکەی سەرەتا دەگەنە قۆناغی داهاتوو، چوار یانەکەی خوارووی ریزبەندیش کە ئینتراخت فرانکفورت، سلاڤیا پراگ، ڤیاڕیاڵ و کایرات ئالماتین، ماڵئاوایی لە پاڵەوانییەتییەکە دەکەن،
بەمشێوەیە 30 یانە لە کۆی 36 یانە دەمێننەوە و چارەنووسیان دیارنییە، دەرگا بەڕووی هەموو ئەگەرەکاندا کراوەیەوە.
کەواتە کێ خۆی لە پاشکۆ لادەدات، هەروەها کێ ماڵئاوایی دەکات؟ با بزانین سوپەر کۆمپیوتەری ئۆپتا پێشبینی چی دەکات…


کام لە یانەکان لە ریزبەندی هەشت یانەکەی پێشەوە دەبن؟


بەمشێوازەی ئێستا ریاڵ مەدرید، لیڤەرپوول و تۆتنهام تەنیا یانەن کە دەزانن بە بردنەوە قۆناخی 16 مسۆگەر دەکەن، چونکە لە ریزبەندی سێیەم، چوارەم و پێنجەم بەدوای یەکدا.
پاریس سانجێرمان، نیوکاسڵ، چێڵسی، بارسێلۆنا، سپۆرتینگ، مانچێستەر سیتی، ئاتلەتیکۆ مەدرید و ئاتلەنتا سەرجەمیان خاوەنی 13 خاڵن و تەنیا خاڵێک لەدوای تۆتنهامەوەن. بۆ هەر یەکێک لەم یانانە بردنەوە دەرفەتێکی باشیان پێدەدات بۆ گەیشتن بە هەشت یانەکەی پێشەوە، بەڵام جیاوازی گۆڵ دەکرێت هۆکارێکی یەکلاییکەرەوە بێت لەنێوانیان. هەر یەکێک لەو یانانەش دەکرێت لە ریزبەندی بچنە خوارەوە، تەنانەت ئەگەر بردنەوەش بەدەست بهێنن.
لە خوارووتری ریزبەندی ئینتەر، یوڤێنتوس و بۆروسیا دۆرتموند هشێتا دەرفەتی گەیشتنیان بە هەشت یانەکەی پێشەوە هەیە، لە کاتێک گالەتەسەرای و قەرەباگ بیرکارییانە لە دەرەوەی کێبڕکێن چونکە دەرفەتی سەرکەوتنیان 0.0%ـە.
لیڤەرپوول میوانداریی قەرەباگ دەکات و بەرزترین دەرفەتی راستەوخۆ گەیشتنی بە قۆناخی 16 هەیە و رێژەی گەیشتنی 91.9%ـە. ریال مەدرید کە هەشتی بێنفیکا دەکات زۆر لەدواوە نییە و رێژەکەی 87.0%ـە. تۆتنهام رووبەرووی ئەرکێکی سەخت دەبێتەوە و دەبێتە میوانی ئینتراخت فرانکفۆرت و 58.2% دەرفەتی گەیشتن بە هەشت یانەکەی پێشەوەی هەیە.
بارسیلۆنا بە رێژەی سەرکەوتنی 76.6% رووبەرووی کۆپنهاگن دەبێتەوە، مانچێستەر سیتی بەرامبەر گالەتەسەرای دەبێت و هیوای سەرکەوتنی 60.7%ـە، پاریسیش لە ئەرکێکی سەختدا میوانداریی نیوکاسل دەکات و 62.2% هیوای سەرکەوتنی هەیە لە بەرامبەردا دەرفەتی نیوکاسڵ تەنیا 21.3%ـە.
ڕێژەی سەرکەوتنی یانەکانی دیکەش بەمشێوەیەیە؛
ئاتلەتیکۆ مەدرید: 50.6%
چێڵسی: 36.4%
سپۆرتینگ: 23.9%
ئاتلەنتا: 16.1%
ئینتەر: 6.5%
یوڤێنتوس: 4.8%
بۆروسیا دۆرتموند: 0.9%
زۆرینەی ئەم یانانە بە ئەگەری زۆرەوە دەچنە قۆناخی پاشکۆ…
کام لە یانەکان دەچنە قۆناخی پاشکۆ؟
سەرنجڕاکێشە، 30 یانە لە ریاڵ مەدریدی سێیەمەوە تاوەکو ئایاکسی 30ـیەم هێشتا هیوای گەیشتنیان بە بە قۆناخی پاشکۆ هەیە. بێگومان تەنیا 16 یانە دەگەنە ئەو قۆناخە، کەواتە بە ئەگەری زۆرەوە کام لەم یانانە لە ریزبەندی نۆیەم تاوەکو 24ـەم دەبن و دەگەنە پاشکۆ؟
بەپێی سوپەر کۆمپیوتەری ئۆپتا، 15 یانە دەرفەتی زیاتر لە 50%ـیان هەیە بگەنە پاشکۆی چامپیۆنزلیگ. ئەو یانانەی بە نزیکەیی قۆناخەکەیان مسۆگەرکردووە ئەمانەن؛
گالەتەسەرای – 99.9%
قەرەباگ – 99.6%
بۆروسیا دۆرتموند – 99.1%
ئەم یانانەش رێژەی سەرکەوتنیان نیوەیە؛
ئایندهۆڤن – 51.0%
ئاتلەتیکۆ مەدرید – 50.6%
ناپۆلی – 47.6%
ئەم یانانەش دەکرێت بگەن بە پاشکۆ بەڵام هێشتا چارەنووسیان نادیارە؛
ئایاکس – 8.8%
لیڤەرپوول – 8.1%
سان ژیلیۆس – 6.8%



