
یاریگا –
کێنان یڵد نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس.
پێگەی تۆتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە کێنان یڵدز و یوڤێنتوس هەرگیز هێندە نزیک نەبوونە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە، ئامادەبوونی خێزانەکەشی لە یارییەکەی ناپۆلی کاریگەری خۆی هەبووە.
یوڤێنتوس دەیەوێت گرێبەستی یڵدز تاوەکو هاوینی 2031 نوێ بکاتەوە، بە مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ، هەردوولا نزیکن لە رێککەوتن و تەنیا رێککەوتن لەسەر پاداشتەکان ماوە.
خێزانی یڵدز لە یاریی خانمەپیرەکە بەرامبەر ناپۆلی ئامادەبوون کە تێیدا گۆڵێکی کرد و سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگیان بەدەستهێنا. پێگەکە پێی وایە سەردانی خێزانەکەی تەنیا گەشتێک نەبووە بۆ چێژوەرگرتن، بەڵکو بەشداربوون لە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە.
لوچیانۆ سپالێتیی ڕاهێنەری یوڤێنتوس یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە، سپالێتی متمانەی تەواوی بە یڵدز هەیە و هەرگیز گومانی لە ئاستی یاریزانەکە نەبووە.
سپالێتی لەدوای یارییەکەی ناپۆلی لەبارەی یڵدز گووتی؛
یڵدز دەتوانێت زیاتر بکات، ئەو بوونەوەری ئاسمانییە، هەندێکجار هەڵە دەکات تاوەکو بزانێت گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی، بەڵام ناتوانێت، ئەو ناتوانێت ببێتە یاریزانێکی ئاسایی.



