Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

نایەوێت بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن گفتوگۆکانی لەگەڵ هاری کەین سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان دەستپێکردووە.

ماکس ئیبڕەڵ، بەڕێوبەری وەرزشیی بایرن میونشن دەڵێت، یانەکە گفتوۆکانی بۆ نوێکردنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی دەستپێکردووە.

لەگەڵ هاری کەین گفتوگۆ دەکەین، لە گفتوگۆداین. هەمووان دەزانن لە قۆناخێکدا پێویستە بڕیار بدرێت.

هاوکات کاپتنەکەی ئینگڵتەڕا لە مانگی ئۆکتۆبەر\ تشرینی یەکەمـی پار ساڵ رایگەیاند، ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ کاڵبووەتەوە و داهاتووی خۆی بە مانەوە لە بایرن دەبینێت.

هـــاری کــەین

هاری لە ساڵی 2023 لە تۆتنهامەوە بە بڕی 86 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی بایرن میونشن کرد، تاوەکو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 126 یاریی بۆ یانە باڤارییەکە کردووە، لەو ژمارە یارییەش 119 گۆڵی کردووە و 30 ئەسیستی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button