Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا لەگەڵ بەهرەمەندێکی لاتینی گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا پلانی گواستنەوەکانی خستە بواری کردارییەوە و لەگەڵ بەهرەمەندێکی لاتینی گەیشتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە چەند رۆژێکە ئاشکرایکردووە، بارسا لەم رۆژانەدا چەند لاوێکی بەهرەمەند دەگوازێتەوە. تۆڕی وەرزشی یاریگا لە رووماڵی هەواڵەکانی پەیوەست بە گواستنەوەکان بایەخی بەم بابەتەوە داوە:

ئاشکراکرا؛ بارسا گڕ لە مێرکاتۆی زستانە بەردەدات

لە پێشڤەچوونەکانی ئەو بابەتەدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئاشکرایکردووە کە کارگێڕی یانە کاتالوونیەکە لەگەڵ یانەی دێفێنسۆر سپۆرتینگی ئوروگوایی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی پاتریسیۆ پاسیفیکۆی تەمەن 19 ساڵان کە لە پێگەی بەرگریی چەپ یاریی دەکات.

رۆمانۆ وردەکاریی گواستنەوەکەی ئاشکراکردووە کە بەخواستنە لە بەرامبەر 1.8 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بژاردەی کڕینەوە بە پاداشتەکانیشەوە و رەنگە لەژێر چەند مەرجێکی تایبەتدا گواستنەوەکە ببێتە ناچاریی.

پاسیفیکۆ یەکسەر ناخرێتە تیمی یەکەمی ئەو یانەیە، بەڵکوو وەک فابریزۆ زانیویەتی دەنێردرێتە ریزی بارسێلۆنا B.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button