Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

جەنگی نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد بە سوودی ریکۆردەکەی مۆرینیۆ شکایەوە

Yariga App

یاریگا –

لووتکەی ئەم هەفتەی پرێمەرلیگ کە لە میانی گەڕی 23ی خولەکە بوو، لە بەرژەوەندی مانچێستەر یونایتد بەسەر ئارسیناڵدا کۆتایی هات کاتێک کوڕانی مایکڵ کاریک توانیان 2-3 لە تیمەکەی میکێل ئارتێتای خاوەن ماڵ ببەنەوە.

ئارسیناڵ لە خولەکی 29 بوونە خاوەنی گۆڵی یەکەمی یارییەکە دوای ئەوەی تۆپەکە بەر قاچی لیساندرۆ مارتینێز کەوت و تۆڕی خۆیانی هەژاند. بەڵام بریان ئۆمبوێمۆ دوای تەنها 8 خولەک ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، ئەمەشیان بە پاسێکی هەڵەی زوبیمێندی.

یانەکەی باکووری لەندەن ئەم وەرزە چ لەسەر ئاستی نێوخۆ یاخود ئەوروپا خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە. بە جۆرێک، لە 7 یاریی چامپیۆنزلیگ تەنها 2 گۆڵی لێکراوە. لە خولی ئینگلیزیش تا پێش یارییەکەی مان یونایتد تەنها 14 جار تۆڕەکەیان هەژێنرابوو.

گۆڵی ئەستێرە کامیرۆنیەکە بووەهۆی ئەوەی ریکۆردە مێژووییەکەی چێڵسی وەرزی 2004-2005 بە پارێزراویی بمێنێتەوە کە بەدرێژایی وەرزەکە تا نازناوەکەیان بەرزکردەوە، تەنها 15 گۆڵیان لێکرا لە 38 هەفتەی تەواودا.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاکە یانە نزیک لە چێڵسیەکەی ئەو وەختی خۆزێ مۆرینیۆ کە بۆ زۆرترین ماوە نەیهێشتبێ 15 گۆڵ زیاتری لێبکرێت، هەر ئارسیناڵە ئەویش لە وەرزی 1998/99 بوو کە تا هەفتەی 34 درێژەی کێشابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button