تەواو؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا یانەکەی جێهێشت

یاریگا –
درۆ فێرناندێز، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا یانەکەی جێهێشت و گەیشتە پاریس.
رۆژنامەنووسی RMC فابرس هاوکینز بڵاویکردووەتەوە، درۆ فێرناندێز بۆ پەیوەندیکردن بە پاریس سانجێرمان گەشتی فەڕەنسای کردووە و ئێستا لە پاریسە.
پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی یاریزانە لاوەکە لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتن و درۆ بە گرێبەستێکی درێژخایەن پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکە دەکات.
🚨🔴🔵Exclusif Dro Fernández arrive à Paris.
Accord total entre le PSG et le FC Barcelone pour le transfert du milieu de terrain @RMCsport pic.twitter.com/ROvlvI2xYY— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) January 25, 2026
درۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی شەش ملیۆن یۆرۆیە. پاریس مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کارا کردووە.
لەم وەرزە بەشداریی 8 یاریی بارسێلۆنای کردووە و 330 خولەک یاریی کردووە، یەک گۆڵیشی دروستکردووە.
ئێستا؛ پاریس سانجێرمان لەگەڵ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەگاتە رێککەوتن



