Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ جیڕۆنا ناوی تێر شتیگنی لە لالیگا تۆماركرد

بۆ یارییكردن ئامادەیە

Yariga App

یاریگا –

یانەی جیڕۆنای ئیسپانی ناوی تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی لە یانەكەی تۆماركرد.

شتیگن لە هاوینی 2014 لە ریزەكانی بۆرووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانیەوە بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەیدا هەیە.

تێر شتیگن لە مێركاتۆی زستانەدا لە بارسێلۆناوە بە خواستن پەیوەندی بە جیڕۆنا كرد و تاوەكو كۆتایی وەرز لەو یانەیە یاریی دەكات.

شتیگن لە سەرەتای وەرز تووشی پێكانێكی درێژخایەن بوو بەهۆیەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووركەوتەوە و لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری یەک یاریی كردووە.

تێر شتیگن بە درێسی جیڕۆنا

ماڵپەڕی فەرمی جیڕۆنا ناوی تێر شتیگنی لە یانەكەی تۆماركرد و گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكە ئامادەیە بەشداری یاریی داهاتووی یانەكە بكات.

شتیگن بۆ یاریی داهاتووی جیڕۆنا بەرامبەر خێتافی ئامادەیە و دەتوانێت بەشداری بكات.

وابڕیارە سبەی دووشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر جیڕۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری خێتافی بكات.

گۆڵپارێزە 33 ساڵانەكە لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری 423 یاریی كردووە و 176 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 416 گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button