Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

تۆماس فڕانک وەڵامی هاندەرانی تۆتنهام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە گەڕی 23ـی یارییەکانی پرێمەرلیگ، یانەی تۆتنهام بووە میوانی یانەی بێرنلی و یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات، لەو یارییەدا هاندەرانی سپێرز داوای دەستلەکارکێشانەوەی راهێنەرەکەیان کرد و گاڵتەیان بە ستایلی یاریکردنی تیپەکە کرد.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، فڕانک وەڵامی هاندەرانی دایەوە و سەرەڕای رەخنەکان سوپاسی هاندەرانی کە مەودایەکی دووریان بۆ پشتیوانیکردنی یانەکە بڕیوە.

سوپاسی هاندەران دەکەم کە لەپێناو پاڵپشتیکردنی یانەکە گەشتیان کردووە و ئەوەی لە توانایاندابوو کردیان بۆ پشتیوانیکردنی یانەکە

تۆماس فڕانک

راهێنەرە ئوسترالییەکە دەربارەی شێوازی یاریکردنیشی قسەی کرد و گوتی کە سەرنجی لەسەر کار و کۆششی قورسە
تاوەکو ئەنجامی باش بۆ یانەکە بەدەستبهێنن.

ئەرکی من ئەوەیە وێنەیەکی گەورەتر ببینم، هەرچەند لە یاریگای خۆماندا نەبووین زۆر باش یاریمان کرد، هەندێک شت هەیە پێویستە باشتر بکرێن، بەڵام پێموایە هەموو شتێکمان تاوەکو بیبەینەوە.

تۆتنهام لە پرێمەرلیگ لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندییە و لە چامپیۆنزلیگ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button