Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوای دابڕانێكی زۆر؛ بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە ماڵەوە

دوای 42 رۆژ بارسا دەگەڕێتەوە ماڵە گەورەكەی

Yariga App

یاریگا –

لە دوای دابڕانیان بۆ ماوەی زیاتر لە 42 رۆژ یانەی بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە ماڵەوە و یاریی داهاتوو لە یاریگای خۆیدا دەكات.

وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو میوانداری ریال ئۆڤیێدۆ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21 لالیگای ئیسپانیا.

هەشت یارییە لەسەر یەک بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەكات و لەو هەشت یارییەدا 7 یاریی بردووەتەوە ( دوو یاریی لە جامی شای ئیسپانیا، دوو یاریی لە لالیگا، دوو یاریی لە جامی سوپەری ئیسپانیا و یەک یاریی لە چامپیۆنزلیگ) هەروەها یارییەک بەرامبەر ریال سۆسیداد شكشتیهێنا.

كۆتا یاریی بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو دەگەڕێتەوە بۆ 13 مانگی رابردوو بەرامبەر ئۆساسونا.

ئەوەش یەكەمجارە لەدوای ساڵی 2021 بارسێلۆنا هەشت یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بكات.

لەو هەشت یارییەی دەرەوەی یاریگای خۆی یانە كاتالوونییەكە توانیوییەتی 21 گۆڵ بكات و تەنیا شەش گۆڵی لێكراوە و پێنج یاریی كلین شیتی كردووە.

یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بەرامبەر ریال ئۆڤیدیێۆ دەتوانێت جێگای 45400 هەزار هاندەر بكاتەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و بەجیاوازی یەک خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button