
یاریگا –
لیام رۆسێنیۆر دەنگۆکانی رۆیشتنی پاڵمەر لە چێڵسی رەتدەکاتەوە.
رۆسێنیۆر، راهێنەری یانەی چێڵسی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس رایگەیاند، کۆڵ لەگەڵ چێڵسی دڵخۆشە و بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە، ئەمە لە کاتێکدا چەند رۆژێکە زۆرترین قسە لەسەر رۆیشتنی پاڵمەر دەکرێت و دەگوترێت لە لەندەن هەست بە ئاسوودەیی ناکات چونکە خۆی خەڵکی شاری مانچێستەرە و خەونی منداڵی یاریکردنە بۆ مانچێستەر یونایتد.
خەونی منداڵی؛ کۆڵ پاڵمەر ئامادەیە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات
راهێنەرەکەی چێڵسی ئاشکرایکرد کە بێزاریی ئەم دواییەی پاڵمەر لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە یاریزانەکە ئەم وەرزە توشی پێکانێکی درێژخایەن بووە و نەیتوانیوە ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەشبکات، نەک لە بلووز بێزار بێت.
پاڵمەر بەشێکی گەورەیە لە پلانە درێژخایەنەکانمان، یاریزانێکی نایاب و سەرسوورهێنەرە، هەموو یاریزانێک بە ساتەوەختی ناخۆشدا گوزەر دەکات.
پاڵمەر لە هاوینی 2023، بە 47 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 110 یاریی بۆ بلووز کردووە، لەو ژمارە یارییە 48 گۆڵی کردووە و 29 ئەسیستی دروستکردووە.



