Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە دەکشێتەوە

رۆژنامەی سپۆرت هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی یەکێک لە گەورەترین ئامانجەکانی هاوینی داهاتووی دەکشێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە گواستنەوەی نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند بکشێتەوە، کە ئەو یاریزانە یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکانی یانە کاتالوونیەکە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە بارسێلۆنا شیکاردییەکی وردی بۆ یاریزانەکە کردووە، بۆیان دەرکەوتووە لە دابەشکردنی تۆپ زۆر باشە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خێرایی کەمە و توانەی بەرپەرچدانەوەی خێرا نییە بارسا بڕوای وایە لەگەڵ سیستەمی بەرگری هانزی فلیک ناگونجێت و بەو هۆکارە لە گواستنەوەی دەکشێنەوە.

نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری ئەڵمانی

بارسێلۆنا دەیەوێت هاوینی داهاتوو هێرشبەرێکی سەرەڕم و یاریزانێکی دڵی بەرگری بگوازێتەوە کە بەپێی چەپە یاریی بکای و چەند یایزانێکی خستووەتە لیستەکەی.

نیکۆ شلۆتێربێک لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند بەسەردەچێت، بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی لە یانە ئەڵمانییەکە بکات.

دوای کشانەوەی بارسێلۆنا، ئێستا بایرن میونشن و ریال مەدرید لە کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە ماونەتەوە.

شلۆتێربێک هاوینی 2022 بەبڕی 20 ملیۆن لە فرایبورگەوە پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە.

بەرگریکارە 26 ساڵانییەک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 146 یاریی بۆ دۆرتموند کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button