
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 23 پرێمەرلیگ بۆرنمس لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بۆرنمس لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لیڤەرپوول لە 22 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 10 یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بۆرنمس لە 22 یارییدا شەش یاریی بردووەتەوە، نۆ یاریی یەكسان بووە و حەفت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی پازدەی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بۆرنمس بە بێ تاڤێرنەر، بروكس، كڵۆیڤێرت، ئادەمز، بێن دوک، دێنیس و ئونال رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لیڤەرپوول بە بێ ئیبراهیما كۆناتێ، كۆنۆر برادلی، ئالێكساندەر ئیزاک و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی بۆرنمس دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرنمس
پیترۆڤیچ
خیمینێز، هێڵ، سێنسی، ترۆفێرت
كووک، كرێستی
عادل، سكۆت، كرۆوپی
ئێڤانیڵسن
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
ئالیسن
فریمپۆنگ، ڤان دایک، گۆمێز، كێركێز
خراڤنبێرخ، جۆنس
سەڵاح، سۆبۆسلای، ڤیرتز
ئێكیتیكی



