
یاریگا –
تەڵەبە داوا لە لیژنەى رێککارى و سزادان لە یەکێتى تۆپى پێى عێڕاق دەکات هەولێر و هاندەرانى بە تووندترین شێوە سزا بدات.
دواى ئەوەى تەڵەبە لە گەڕى 14ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق لە یاریگاى هەولێر سەرکەوتنى بەرامبەر هەولێر بە دەستهێنا، یانەى تەڵەبە دەڵێن دواى کۆتایى هاتنى یارییەکە هاندەرانى هەولێر هێرشیان کردۆتە سە ریاریزانان و بە شێک لە هاندەرانمان، لە ڕاگەیەندراوێکدا تەڵەبە دەڵێن بە تووندى ئیدانەى ئەم هەڵسوکەوتەى هاندەرانى هەولێر دەکەین کە بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردۆتە سەر یاریزان و بەشێک لە هاندەرانمان کە لە یاریگا ئامادەبوون.
هەر لە راگەیەندراوەکەى تەڵەبە هاتووە کە داوا لە لیژنەى رێککارى و سزادان لە یەکێتى تۆپى پێى عێڕاق دەکەن بە تووندترین شێوە سزاى هاندەرانى هەولێر بدات، سزاکە ببێتە مایەى بنبڕکردنى هەموو جۆرە ئاژاوەیەک و رێگرى لە هاندەران بکات ئەم جۆرە رەفتارانە دووبارە بکەنەوە.
تەڵەبە ئەم وەرزە بە ڕاهێنەرایەتى عەلى ڕەزا مەنسوڕیانى ئێرانى لە 14 یارییدا 26 خاڵى کۆکردۆتەوە و لە ریزبەندى حەفتەمى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق دێت.



