Loading...
عێراقکوردستان

هەولێر بەبێ چەند یاریزانێکى سەرەکى میواندارى تەڵەبە دەکات

باسم قاسم: سەرجەم یارییەکانمان وەک یاریى کۆتایى وایە

Yariga App

یاریگا –

لە یاریى لووتکەى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، هەولێر بەبێ چەند یاریزانێکى سەرەکى تیپەکەى میواندارى تەڵەبە دەکات.

هەینى ( 23ـى کانوونى دووەمى 2026) لەگەڕى 14ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، هەولێر لە یاریگاى خۆى کاتژمێر 3ـى ئێوارە لە یاریى لووتکەدا رووبەڕووى تەڵەبە دەبێتەوە، هەولێر بۆ ئەم یارییە لە تواناى معتز زادەمى تونسى و ئەحمەد زیڕۆ بێبەش دەبێت بە هۆى دوورخستنەوەیان لەلایەن راهێنەرەوە، 24 کاتژمێر پێش یارییەکە هەولێر گرێبەستى سێ یاریزانى پسشەگەرى راگەیاند کە ئەوانیش کریستیان بارکۆى ئەرژەنتینى و کریستۆفەر جۆنى نایجیرى و ئەدێدم ئیسیانى نایجیرین.

یاسم قاسم، راهێنەرى هەولێر دەربارەى قورسى ئەم یارییە و ئامادەکارى تبپەکەى لە کۆنگرەى رۆژنامەوانى رایگەیاند:

شکستى یاریى رابردوو وایکردووە فشارمان لەسەر بێت، بەڵام کارمان لەسەر دەروونى یاریزانەکان کردووە، سەرجەم یارییەکان بۆ ئێمە وەک یاریى کۆتایى وایە، بۆیە هەمیشە پاراستنى پێشەنگ ئەرکى سەرەکیمانە، یارییەکە ئاسان نابێت بەڵام متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە، کارمان لەسەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانى تەڵەبە کردووە و دەمانەوێت جارێکى دیکە دڵى هاندەرانمان خۆش بکەین.

تەڵەبە بەبێ حوسێن ئەمینى بەرگریکار یارییەکە دەکات کە لە یاریى رابردوو بەرامبەر مینا کارتى سوورى وەرگرتووە، هەولێر بە 30 خاڵ لە پێشەنگى یانەکان دێت و لە یاریى داهاتووش دەبێتە میوانى کەرخ، تەڵەبە 23 خاڵى هەیە و لە ریزبەندى حەفتەمى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button