نهێنی گرنگیپێدانی ریال مەدرید بە روبێن نێڤێش ئاشکرادەکرێت

یاریگا –
ریال مەدرید روبێن نیڤێشی خستووەتە لیستی لەپێشینەی گواستنەوەکانیەوە و سەرچاوەیەکیش وردەکارییەکەی ئاشکرادەکات.
ماوەیەکە یانە ئیسپانییەکە بەدوای یاریزانێکی ناوەڕاستی بەرگریکاردا دەگەڕێت بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانی لەو هێڵە کە لەدوای رۆشتنی سیانەی مێژوویی؛ کاسیمیرۆ، تۆنی کرۆس و لوکا مۆدریچ بۆشاییەکی زۆری تێکەوتووە. ئەگەرچی مەدرید تا ئێستا چەند گرێبەستێکی بەرچاوی ئەو هێڵە ئەنجام داوە، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە کەموکورتییەکان چارەسەربکەن.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال لەم زستانەبێت یاخود هاوین هەر بە جیددی بیر لە گواستنەوەی نیڤێش دەکاتەوە.
ئاس نووسیویەتی کارگێڕی یانە شاهانەکە پێی وایە بە پێشکەشکردنی بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بە هیلال و گرێبەستێک کە بەهاکەی بەرز نەبێت، دەتوانن ئەو یاریزانە پۆرتوگالیە لە هیلالەوە بگوازنەوە بۆ قەڵای سپی.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا هەمان سەرچاوە نهێنی گرنیگیپێدانی ریالی بە یاریزانە 28 ساڵیەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی ریال مەدرید بڕوای وایە روبێن دەبێتە جێگرەوەیەکی باش لەو پێگە و ئەو تایبەتمەندیانە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە ئێستا لە مێرینگیدا بوونی نییە، توانا تایبەتەکانی نیڤێش وادەکات هێڵی ناوەند بەئاسانیی تێکنەشکێت.
🇪🇸 Real Madrid considera seriamente el fichaje de Ruben Neves, ya sea para enero o el próximo verano.
💰Creen que con una oferta de €20M y un contrato no tan elevado podrán sacarlo del Al-Hilal de Arabia Saudí.
🇵🇹 En Madrid consideran que el centrocampista portugués puede ser… pic.twitter.com/bbicoOY21x
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) January 22, 2026
خودی یاریزانەکە، بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان کە کۆتایی مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو بڵاویانکردەوە، ئارەزوویەکی زۆری بۆ گواستنەوەکە هەیە و ئەوەش ئاشکراکرا کە لەپێناو پۆشینی درێسی شاهانەکان ئامادەیە مووچەکەی ئێستای کە 17 ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆیە، بۆ دوو لەسەر سێ کەمبکاتەوە.
ئەستێرەیەکی هیلال لەپێناو پەیوەندیکردن بە ریال مەدریدەوە ئامادەی قوربانیدانە



